AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٧ ١٠:٥٦

وەزارەتی خەزێنەری ئەمریکا هەواڵی دا؛

واشنتۆن گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند

واشنتۆن گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە دەرکردنی گەمارۆی نوێ لە دژی سێ کەسی پێوەندیدار لەگەڵ سوپای قودسی پاسداران بە بیانووی بێ بنەما هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی گەمارۆی نوێیان لە دژی ئێران سەپاند.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەندامانی "ناوەندی کردنە ئامانجی دابینی دارایی تیرۆریزم" پاگەندەیان کرد کە 16 کەس، ناوەند و گرووپی سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیان لە ناوچەکە گەمارۆ داوە.

لەوانە سێ کەسی پێوەندیدار لەگەڵ هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوون.

ناوەندی کردنە ئامانجی دابینی دارایی تیرۆریزم، ناوەندێکی هاوبەش لە نێوان 7 وڵاتی ئەمریکا، بەحرەین، کوێت، عومان، قەتەر، عەرەبستان و ئیماراتە.

News ID 42304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha